About Mark's gospel

Mark's gospel is the most ancient written record of Jesus of Nazareth, written around 65 AD by a close companion of Jesus and his disciple, Peter. Mark is part of the Holy Bible – the second book of the New Testament. Its 16 action-packed chapters reveal the unique identity, teaching and works of Jesus. Gospel means 'good news', and Mark describes this book as "the good news about Jesus the Messiah".

What is the Gospel?

The Holy Bible teaches us that all people deserve shame and judgement for our sin. But the good news is that Jesus died on the cross and took the judgement we deserve. He rose from the dead on the third day to prove he has paid for the sin of everyone who trusts him. And when we trust Jesus as Lord and Saviour, God forgives us fully and forever. We experience a real and restored relationship with God that will never end.

Tips for reading

You can browse this book by chapter and verse numbers (see the links at the bottom of the page to switch chapter). For example, 'Mark 8:29' refers to Mark chapter 8, verse 29. Because the Bible is an old book from another place, there are many things you may find hard to understand at first. When this happens, pray for God's help, and consider reading the book with an experienced follower of Jesus. Online commentaries such as bibleref.com can also help you as you study.

مەرقۆس

3 ‎مەرقۆس

  1. 1
  2. 2
  3. 3
  4. 4
  5. 5
  6. 6
  7. 7
  8. 8
  9. 9
  10. 10
  11. 11
  12. 12
  13. 13
  14. 14
  15. 15
  16. 16
1دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستی وشک ببوو، 2ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن. 3عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.»
4ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون.
5بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە. 6فەریسییەکان هاتنە دەرەوە و یەکسەر لەگەڵ هێرۆدسییەکان تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن.
7عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە کشانەوە و خەڵکێکی زۆر لە جەلیل دوای کەوتن. 8کاتێک هەموو ئەو شتانەیان بیست کە دەیکرد، خەڵکێکی زۆر لە یەهودیا، ئۆرشەلیم، ئادومیا، ئەوبەری ڕووباری ئوردون و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای. 9ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر. 10لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن. 11ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» 12ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان لەلای کەس باسی نەکەن.
13عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. 14دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و 15دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس.
16ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد:
شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس،
17یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتا کوڕانی هەورەتریشقە،
18هەروەها ئەندراوس،
فیلیپۆس،
بەرتۆلماوس،
مەتا، تۆماس،
یاقوبی کوڕی حەلفی،
تەداوس،
شیمۆنی کانەوی و
19یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا.
20عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن. 21کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.»
22مامۆستایانی تەوراتیش کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون، گوتیان: «بەعل‌زەبول دەستی بەسەردا گرتووە، بە شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.»
23عیسا بانگی کردن و بە نموونە قسەی بۆ کردن: «شەیتان چۆن دەبێت شەیتان دەربکات؟ 24ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت. 25ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت. 26ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت. 27کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات. 28ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، 29بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.»
30ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.»
31دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا. 32خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.»
33وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟»
34چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن. 35ئەوەی بە خواستی خودا بکات، خوشک و برا و دایکمە.»

Where would you like to go next?